لەسەر ڕێگای هەولێر-کۆیە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

شەوی رابردوو لەسەر رێگای هەولێر- کۆیە لە روداوێکی هاتوچۆدا و بەهۆی تیژڕەوی شۆفێرەکەیەوە ٣ مێردمنداڵ گیانیان لەدەستدا 

لە کاتژمێر ١١ :٤٠ خوڵەکی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا تۆکسۆن لەسەر رێگای هەولێر- کۆیە
 نزیک کەسنەزان لە سێ مێردمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵان دەدات و بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە لە شوێنی رووداوەکە هەرسێکیان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو سێ کەسە ناویان (یەحیا سەرکەوت ،سیداد ئەمیر ،لاوە قادر کۆیی)ەو شوفێری ئۆتۆمبێلەکەش تەمەنی ٢٠ ساڵەو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەستگیرکراوە.



AM:10:23:07/05/2019