مامۆستایەکی ئاینی کورد باسی ماچ‌و سێکس دەکات لە رەمەزاندا

مامۆستایەکی ئاینی کورد زانیاری ئاینی لەسەر ماچکردن و سێکسکردن و خووە نهێنی دەکات.
 
عەبدولقادر هەمزە، مامۆستای ئاینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "ماچكردن نابێتە هۆی ڕۆژووەكەی پێ بەتاڵ نابێتەوە، بەڵام باشترە ئەو كارە نەكات چونكە ڕەنگە بیبات بەرەوكاری قورستر".

هەروەها دەڵێت " ئەگەر ئەو كەسە گەنج بێت باشترە لەگەڵ هاوسەرەكەشیدا نەخەوێت لە دوای بانگی بەیانییەوە، بەڵام بە گشتی ڕۆژوو بە ماچ ناشكێت".

سەبارەت بەوەی ئایا ڕۆژوو بەتاڵ دەبێتەوە بەوەی كەسێك لەگەڵ خۆشەویستەكەیدا قسەبكات، ئەو مامۆستا ئاینییە ڕایگەیاند كە ئەوە نابێتە هۆی شكاندنی ڕۆژوو بەڵام كارێكی نەشیاوی ئەنجامداوە.

ئەو مامۆستا ئایینیە ئەوەش دەخاتەروو "كە هاوسەرەكان لە دوای ڕۆژوو شكاندنەوە تا بانگی بەیانی دەتوانن سێكس ئەنجام بدەم، باسی لەوەشكرد كە خووە نهێنی دەبێتە هۆی شكاندنی ڕۆژوو".



PM:11:00:07/05/2019