بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەواو پلەکان گەرمای ناوچەکانی هەرێمی بۆ ئەمڕۆ سبەی راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە کەشناسی هەرێم رایگەیاند کە سبەى بارستە هەوایەکى فێنک روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2تا4) پلە نزم دەکاتەوە .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەبارەت بە باران بارین سبەى بەشێک لە ناوچەکانى پارێزگاى کرکووک و باشوورى پارێزگاى هەولێر و چەمچەماڵ و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژهەلاتى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى کەمێک بارانى دەبێت.
کەشناسی ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە لەناوچە شاخاویەکانى حاجى ئۆمەران و سۆران و چۆمان لە کاتەکانى دواى نیوەرۆى سبەى پێنجشەممە کەمێک بارانى دەبێت .