رۆژووگرتن ئەگەر بەپێی رێنماییە ئاینی و تەندروستییەکان بێت سوودی تەندروستی گەورەی هەیە و ده‌بێته هۆی پاكبوونه‌وه‌ی گه‌ده و ریخۆله‌كان و جگه‌ر.
رۆژوو گرتن ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی رێژه‌ی شه‌كر وچه‌وری (كۆلسترۆل)ی خوێن، هه‌روه‌ها په‌ستانی خوێنیش داده‌به‌زێنێت، یامهتیدهریشه بۆ دابه‌زاندی كێش، چونكه كاتێك له‌ش سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می وزه‌ی ته‌واو ده‌كات كه بریتیه له(كاربۆهیدرات) په‌نا ده‌باته به‌ر تێكشاندنی چه‌وریه‌كانی له‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی وزه.
بەڵام به‌گوێره‌ی زانیاریی پزیشكان، رۆژووگرتن له مانگی ره‌مه‌زاندا كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسیان كێشه‌ی هه‌یه، ده‌بێت زیاتر كۆنترۆڵی خواردنه‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌و خاڵانه‌ی له كاتی رۆژووگرتندا تووشبووان به نه‌خۆشیی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌بێت ره‌چاوی بكه‌ن بریتین له:
یه‌كه‌م: له كاتی به‌ربانگ و پارشێودا، نابێت به په‌له نان بخۆن.
دووه‌م: له كاتی رۆژوو شكاندندا خورما و هه‌نگوین و په‌نیر بخۆن و خۆیان به‌دوور بگرن له‌و خواردنانه‌ی دانه‌وێڵه‌یان تێدایه.
سێیه‌م: به بێ خواردنی ژه‌می پارشێو، هیچ كات رۆژوو مه‌گرن.
چواره‌م: خۆتان بپارێزن له‌و خواردنانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كریان تێدایه.
پێنجه‌م: له خواردنه‌وه‌ی ئاو و شه‌ربه‌ت زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خواردندا زۆر ئاو مه‌خۆنه‌وه، چونكه ئه‌م كاره زیان به كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت.
شه‌شه‌م: له خواردنه سووركراوه‌كان خۆتان بپارێزن.
حه‌وته‌م: ده‌بێت له ژێر چاودێریی پزیشكدا رۆژوو بگرن.