ـــ ژه‌می پارشێو ژه‌مێکی سه‌ره‌کی و گرنگی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه که پێویسته بخورێت و تا دره‌نگتر بخورێت باشتره ۰
--- باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو :
۱ ـــ یه‌کیک له‌م خۆراکانه : یه‌ک قاپ ماست یان هێلکه‌ی کوڵاو یان په‌نیر یان نیسکێنه یان گوێز و هه‌نگوین یان یه‌ک قاپ ماست نۆکاو یان یه‌ک قاپ ماست لۆبیای کوڵاو ۰
۲ ــ نانی تیری یان هه‌ورامی ( ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشتره ) + دوو بۆ سێ ده‌نک زه‌یتوون ۰
۳ ـــ میوه‌یه‌ک یان سه‌وزه‌یه‌ک ( شووتی ، کاڵه‌ک ، ترۆزی ، خه‌یار ، قه‌یسی ، خورما ، مۆز ،چواله‌ی سه‌وز، هه‌ڵوژه ڕێواس ، شلیک ) ۰
٤ ـــ یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو ۰
ــــ چا باشتره نه‌خورێته‌وه ؛ ئه‌گه‌ر خورایه‌وه له یه‌ک پیاڵه زیاتر نه‌خورێته‌وه ۰
ــــ پێویسته تا نیو سه‌عات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نه‌که‌وێت و نه‌خه‌وێته‌وه ۰
--- خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ پارشێو :
۱ ـــ برنج و شله ۰
۲ ـــ خواردنی سوورکراوه ۰
۳ ـــ شیرینی و چه‌وری ۰
٤ ـــ ڤاست ڤوود ۰
٥ ـــ شه‌ره‌به‌تی گیراوه و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه گازیه‌کان ۰
٦ ـــ خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو.