چاوەڕوان دەکرێت
راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەو چەند یاریزانێک لە رۆژی داهاتوو لە یانەی بەرشەلۆنە
بڕۆن، ئەمەش بەهۆی دۆڕانە زۆر قورسەکەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
بەرامبەر بە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی ٤-٠.
رۆژنامەکانی
ئیسپانیا ئەمڕۆش زۆربەی هەواڵەکانیان لەسەر داهاتووی راهێنەر و یاریزانانی ئەو
یانەیە چڕكردۆتەوەو بڵاویان کردەوە ڤاڵڤێردی لە وەرزی داهاتوو راهێنەری یانەی
بەرشەلۆنە نیە.
هەروەها چاوەڕوانی
ئەوەش دەکرێت هەریەکە لە بواتینگ و مۆرێلۆو ڤێرمالین و سیلیسن وکۆتینیۆو ئۆمتیتی و دینس سوارێز و راکیتچ و
رافینیاو ماڵکۆم لە یانەی بەرشەلۆنە بڕۆن.
هۆکاری دەرکردنی ئەم یاریزانانە بۆ ئەو دۆڕانە قورسە دێت بەرامبەر بە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، کاتێک بە چوار گۆڵی خاوێن دۆڕان.