مەلا عەلی کەڵەک کەخۆی وەک پزیشکێکی ئاینی دەناسێنێت لە نوێترین وێنەیدا لەگەڵ خانمە میدیاکاری کەناڵی کوردستان 24 دەرکەوت.
لە وێنەکەدا کە نازانرێت پێش ڕەمەزانە یان نا کانی هەڵەبجەی لەگەڵ مەلا عەلی کەڵەکدا دەرکەوتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هێرشیان کراوەتەسەر.
کانی هەڵەبجەیی جگە لەوەی پێشکەشکار و میدیاکاری کەناڵی کوردستان 24، چەندین گۆرانی بڵاوکردووەتەوە و یەکێکیشە لەو خانمانەی کە چەندین شعری تایبەتی نوسیوە.
مهلا عهلی کەڵەک ئەو کەسایەتییە ئاینیەیە بەردەوام بە کارە سەرنجڕاکێشەکانی دەبێتە جێگەی باسی فەیسبووک و سەرەتا بە وەسفکردنی جنۆکە دەستیپێکرد کە شێوەیان چۆنە و دواتریش لە ڕێگەی خواردنەوەی شتی نامۆ ناسرا.
مهلا عهلی لهئێستادا شوێنێكی بەناوی نهخۆشخانه له قهزای خهبات كردووەتهوه و رۆژانه هاووڵاتیان سەردانی دەکەن بەمەبەستی چارەسەر، ئەمەش لهكاتێكدایە کە هیچ بڕوانامهیهكی پزیشكی نییه.