ئەم هەواڵە هاندەرانی ریاڵ مەدرید بێزار دەکات


هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید بە خوێندنەوەی ئەم هەواڵە بێزار دەبن، ئەمەش بەهۆی دوورکەوتنەوەی هازارد لە یانەکەیان.
هازارد لە ماوەی رابردوو زۆر نزیکبوو لە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا،بەڵام بەهۆی ئەوەی فیفا سزای یانەی چێڵسی داوەو رێگری لێ دەکات تا ساڵی ٢٠٢٠ یاریزان بگوازێتەوە،  ئیدارەی ئەو یانەیە نایەوێت دەستبەرداری ئەستێرە بەلجیکیەکەی ببێت.
رۆژنامەی ئاس ئاشکرای کردووە، یانەی چێڵسی یەک دەرفەتی تری لە بەردەمدایە تا سزاکەی هەڵبگرێت ئەویش تانەدانە لە بڕیارەکەی فیفاو پەنا بردنە بۆ دادگا تا سزاکەی لەسەر لاببرێت و یاریزانی نوێ بگوازێتەوەو رێگری نەکات لە چونی هازارد بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.



PM:04:15:09/05/2019