سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ناكرێت رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بە دوور بزانرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئایار دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ناكرێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران به‌دوور بزانین".
سەرۆک ئەمریکا بە پێویستیشی زانی ، کە سه‌ركرده‌كانی ئێران په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ن و ئاماده‌بن بۆ وتووێژكردن ده‌رباره‌ی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ تا له قه‌یرانه ئابوورییه‌كه‌یان رزگاریان بێت.
ئەم لێدوانەی ترەمپ هاوكاتە لەگەڵ گەیشتنی دوو فڕۆكەی سترایژی بی 52 بۆ كەنداو و بەڕێكەوتنی كەشتەییكی فڕۆكەهەڵگریش بۆ ناوچەكە، کە بەوتەی بەرپرسانی ئەمریکاش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە جدییانەیە كە ئێران لە ناوچەكەدا دروستی كردوون.