باهۆز ئەرداڵ: ئەوەی دەستی لە خوێنی گەریلادا هەبێت، بێ وەڵام نامێنێتەوە

ئەندامێکیی فەرماندەیی ناوەندی بڕیاگەی پاراستنی گەل- نەپەگە، رایگەیاند تورکیا بە هاوکاری پارتیو پاراستن هێرش دەکاتە سەر گەریلا و هۆشداری توندیشێ دایە پارتی دیموکراتی کوردستان و وتی"ئەوەی دەستی لە خوێنی گەریلادا هەبێت، بێ وەڵام نامێنێتەوە"

باهۆز ئەرداڵ، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی بڕیاگەی پاراستنی گەل- نەپەگە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند،" چاوشئۆغڵو و حکومەتەکەی لە باکوری کوردستان خەڵک دەستگیر دەکەن، زیندانیی دەکەن، دایکانی ٧٠ ساڵە ئەشکەنجە دەدەن، ڕۆژانە مرۆڤ دەکوژن، بەڵام کاتێک دێنە باشوری کوردستان وەک پادشا پێشوازیی لێدەکرێت،خەڵکی ئێمە لە باشوری کوردستان بەوە ئازاریان پێدەگات، دەشکێت و لەمە تووڕەیە، باوەڕیش ناکەم پێی دڵخۆش بن".

وتیشی"بارەگاکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر خاکی باشور هێرش دەکەنە سەر گەریلا، پێشتر لەنێوان ئێمە و پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق-دا لێکتێگەشتن هەبوو، بۆیە نەماندەکردنە ئامانج، بەڵام دەبێت(پ.د.ک)ش ڕێگا نەدا کە ببنە هێرش لەسەر ئێمە، خەمی ئێمە ئەوەبوو، کە ئاسایشی کوردستان تێکنەچێت، ئەگەر ئێوە هاوکاریی ئێمەش ناکەن، با دووژمن نەکەوێتە نێوانمانەوە".

باهۆز راشیگەیاند ،"ئێمە دەزانین، کە لەوبارەگایانەدا چەند سەرباز، چەند تانک و چەند فەرماندەی ئەوان هەیە، کە دەستیان لە خوێنی هەڤاڵانماندایە، بۆ پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان چەند ساڵە بێدەنگ بووین، ئێستاش بەڕێکخستنی ئەوان هێرش دەکرێتە سەر هەڤاڵانمان، زۆر ئامێری نوێیان بردووتە بارەگاکان، سیخوڕ کۆدەکەنەوە، لەبەرامبەر ئێمەدا بوونەتە بڕیارگەکانی شەڕ لە باشوری کوردستان، ئەوەی ئارامیی باشوری کوردستان تێکدەدات، بارەگاکانی دەوڵەتی تورکن".

ئەرداڵ، باسی لەوەشکرد، کە پارتی و پاراستن شەڕێکی هەواڵگرییان دژ بە بزوتنەوەی ئازادییخوازیی کوردستان و گەریلا دەستپێکردووە و وتی" چەندین کەسیان بۆ ئەو مەبەستە ئەرکدار کردووە، بە نمونە لێیان دەپرسن، جەمیل بایک لە کوردستان دەمێنێتەوە؟ ئەو شوێنەی ئەوی تیایە ئەشکەوتە؟، شوێنێکی چۆنە؟، موراد قەرەیلان لەکوێیە؟ چەند کەس دەیپارێزن؟ چۆنیەکتر دەبینن؟، بە هەمان شێواز دەیانەوێت سیخوڕیی بکەن بەسەر هەڤاڵانی ترمانەوە، پاشان زانیارییەکان دەدەنە میتی تورک و ئەو سەرباگانەی دەوڵەتی تورک، کە لەسەر خاکی باشورن، بەوهۆیەشەوە فڕۆکە جەنگییەکان دەست بە بۆردوومان دەکەن، بە گوندنشینانیان بادینانیان وتووە، کە ئەگەر لەسەر پەکەکە زانیارییمان نەدەنێ، لە گوند دەرتان دەکەین، ئێمە باش دەزانین کێن ئەو کەسانەی ئەوکارانە دەکەن و سەرپەرشتیی دەکەن، لەکوێ دەمێننەوە و چی دەکەن، ئەمە راستییە.

 باهۆز ئەرداڵ ،ڕاشیگەیاند" ئێمە ویستمان لە دۆخەکە تێبگەین، بۆیە زانیارییمان بۆ مەسعود بارزانی نارد و پێمانوت'دۆخێکی بەجۆرە هەیە، ئێوە ئاگادارن؟، ئەگەر ئاگادار نین، دەبێت بەری پێبگرن'، هەرکەس دەربارەی هەڤاڵەکانمان سیخوڕیی بکات و زانیاریی بداتە دەزگا سیخوڕییەکان و فڕۆکەی جەنگیی بێنێت هەڤاڵەکانمان شەهید بکات، کاری دووژمنایەتیی دەکات، هیچ پەیوەندییەکیان بە کورد و کوردستان و وڵاتپارێزییەوە نییە، ئەوە دوژمنایەتییە، ئێستاش بانگەوازیی لە بارزانیی دەکەین، بەر بەو کارە خراپانە بگرێت، ئەمە پەیوەندیی نێوان هێزە کوردستانییەکان دەتەقێنێتەوە، ئەوەی دوژمنایەتیی دەکات، با ئاشکرا بە گەل بڵێت، ئێوە بۆچی جاسوسیی بۆ دەوڵەتی تورک دەکەن؟ چ بەرژەوەندییەکی کوردستانی تێدایە؟، چ بەرژەوەندییەکی گەلی باشوری تێدایە؟، ئەگەر وانییە، دەست لەو کارە هەڵگرن.


ئەرداڵ، جەختیکردەوە، کە دەستی هەرکەس لە خوێنی گەریلادا هەبێت، بێ وەڵام نابن و وتی: گەلی باشور زۆر ئازاری چەشتووە، گەلێکی وڵاتپارێزە، ئەم کارە گەلی باشوری لەناودا نییە، گەل دژی ئەو سیاسەتەیە، هەتا پێشمەرگەش لەگەڵ ئەوەدا نییە، ئێمە زۆر فەرماندەی پێشمەرگە دەناسین، پێسمەرگە و گەریلا چەندین مانگ لەیەک سەنگەردا بوون و دژی داعش شەڕیان کردووە، دوو بۆ سێ ساڵ لە کەرکوک لە پەناییەکدا بوون، من باوەڕناکەم هێزی پێشمەرگە ئاگاداری ئەو دۆخە بێت و لەگەڵیدا بێت، لەبەر ئەوە ئێمەمتمانەمان بە گەلەکەمان هەیە لە باشور، بەڵام دەمانەوێت لەبەرامبەر ئەو سیاستەدا هۆشیار بن، با بزانن، کە هەر کەس پرسیاری شوێنی گەریلای لێکرد، ئەو کەسە بکوژ و دووژمنی گەریلایە، چونگە گەریلا نێچیرێک نییە کەسێک شەهیدی بکات و ئەویش بێدەنگ بێت، دەستی هەرکەس بکەوێتە خوێنی گەریلا، گەریلاش بێ وەڵام نابێت.

باهۆز ئەرداڵ ناڕاستەوخۆ، هۆشیاریی دایە بەرپرسان و ئەو کەسانەی سیخوڕیی دەکەن بۆ سوپای تورک و ڕایگەیاند" جارێکی دیکە بانگەوازیی لە هێزە سیاسییەکانی باشوری کوردستان دەکەین، کە چاو بە سیاسەتەکانی خۆیاندا بخشێننەوە، دەبێت لەبەرامبەر ئەو کەسانەدا تەدبیر بگرن، ئێمە دەزانین کێن، لەگەڵ میتی تورک دیدار ئەنجام دەدەن، ئەگەر پێویستی کرد، دەتوانین ناوەکانیان بڵاوکەینەوە، بانگەوازیی لەوکەسانە دەکەین، ئێمە بەرژەوەندیی گەل و کوردستان بە بنەما دەگرین، دەوڵەتی تورک و ئاکەپە تەنگەتاو بوون، سیاسەتی داگیرکارییان تەنگەتاو بووە، بۆچی ئێمە دەستیان بگرین؟،  با سیاسەتێکی کوردستانییمان هەبێت پێکەوە هەنگاو بهاوێژین، لەبەرامبەریەکڕێزدار بین، ئێمە وەک پەکەکە، بۆ ئەوە ئامادەین، بۆ هەر پارچەیەکی کوردستان چی پێویستبێت کردوومانە و لەمە بەدواش دەیکەین.


PM:09:23:09/05/2019