ژنە پەرلەمانتارێک بە زلـلە هێرش دەکاتە سەر ئەفسەرێکی پۆلیس

داواکاری گشتی ئوردن بە تۆمەتی لێدانی زڵـلە لە ئەفسەرێکی پۆلیس فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژنە پەرلمانتارێک دەردەکات.

بەهۆی دروستبونی شەوڕ و دەمەقالێ لە نێوان ژنە پەرلەمانتارێکی ئوردن بە ناوی"فزییە ئەلدیات" و ئەفسەرێکی پۆلیسی ئەو وڵاتە، ئەو پەرلەمانتارە زلەیەک لە ئەفسەرەکە دەدات و دواتر هەردولا سكاڵای یاسایی لەسەر یەکتر تۆمار دەکەن.

بەوتەی هاوڕێیەکی ئەو پەرلەمانتارە لە زارى شۆفێرەکەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە "لەکاتى دەستگیرکردنى کەسێکى داواکراودا لەلایەن مەفرەزەیەکى پۆلیسەوە ئەو ژنە پەرلەمانتارە پێی وتووە، کە لەنزیک ئەو رووداوە ئۆتۆمبێلەکەى رابگرێت و پاشان لە ئۆتۆمبێلەکەى خۆى دابەزیووەو داواى ئازادکردنى ئەو دەستگیرکراوەى لێکردوون، ئەفسەرەکەش ئەوەى رەتکردووەتەوە، پاشان فزییە خۆى پێ ناساندووە کە ئەندامی پەرلەمانەو پێویستە فەرمانەکەى جێبەجێ بکرێت،
 لە ئاکامدا دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروست بووە و فزییە زلەیەکی لەو ئەفسەرە داوە".

دوای بینینی دۆسێکەیان داواکارى گشتى بڕیاریدا بە تۆمەتى دەستدرێژى کردنە سەر ئەفسەرێکى پۆلیس لەکاتى ئەنجامدانى ئەرکەکەیدا،پەرلەمانتار "فزییە ئەلدیات" دەستبەسەر بکرێت،  بۆ ئەو مەبەستەش ئەو پەرلەمانتارە رەوانەى بەندینخانەى-ئەلجوێدە کراوە بەبێ ئەوەى رەزامەندیى لەسەر کەفالەت کردنى بدرێت".






PM:11:05:09/05/2019