دوو یانەی ئینگلیزی گەیشتە کۆتایی یۆرۆپالیگ

هاوشێوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە تۆتنهام و لیڤەرپوڵ گەیشتنە یاری کۆتایی، دوو یانەی ولاتی ئینگلتەرا توانیان سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ بەدەست بهێنن، کە ئەوانیش چێڵسی و ئارسناڵە.
ئەمشەو هەردو یانە لەندەنیەکە توانیان لە رکابەرەکانیان ببەنەوەو پلیتێکی یاری کۆتایی بەدەست بهێنن.
یانەی ئارسناڵ لەسەر حسابی یانەی ڤالنسیای ئیسپانی پەڕییەوەو توانی ٤-٢ توشی دۆڕانی بکاتو گەیشتە یاری کۆتایی.
لە یاری دووەمدا یانەی چێڵسی دوای ئەوەی لە یاری گەڕانەوەش ١-١ یەکسانبوون، بە لێدانەکانی سزا ٤-٢ شکستی بە ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی هێناو سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی.
یاری کۆتایی لە ٢٩ی ئەم مانگە لە نێوان ئارسناڵ وچێڵسی لە وڵاتی ئازاربایجان ئەنجام دەدرێت.



AM:01:15:10/05/2019