جۆرە کرمێک لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر بڵاوبۆتەوە و شەقامەکانی داپۆشیوە و تەندروستیی هەولێریش روونکردنەوە دەدات.
لە روونکردنەوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاندووە، ئەو کرمە بەهۆی زۆریی گژوگیا و درەنگەوتنی هاوین، پەیدا بووە.
دەقی روونکردنەوەکە:
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌رێووه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه جۆره كرمێك له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه جۆره كرمێك له چه‌ند گه‌ڕه‌كیكی ده‌روبه‌ری شاری هه‌ولێر بڵاوبۆته‌وه و نیگه‌رانی دروست كردووه، به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست راده‌گه‌یێنین كه ئه‌و جۆره كرمانه وه‌رزین و به هۆی زۆری گژوگیا ده‌رده‌كه‌ون به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی دواكه‌تنی وه‌رزی گه‌رما و قێنكی ئاواهه‌وا ژماره‌یان زیادی كردووه به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه گژوگیای زۆره.
تیمه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی له به‌رێووه‌به‌رایه‌تیمان بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییه سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك ده‌شتایی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر به وه‌رگرتنی نمونه‌ی كرمه‌كان و تێست كردنیان بۆ له‌ناوبردنیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی رشاندنی ده‌رمانی قڕكه‌ر بۆ ئه‌و شوێنانه ده‌ست پێكراوه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و جۆره كرمانه به‌شێكن له خێزانی مێرووه‌كان و مه‌ترسی و زه‌ره‌رمه‌ند نین بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و به‌سه‌رچوونی به‌هار ئه‌و جۆره مێروانه نامێنن و له‌ناوده‌چن بۆیه هێچ پێویست به نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ ناكات.
به‌ڕێووه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
9ی ئایاری 2019