ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی هێرشبەری یانەکەی راگەیاندو ئەو یاریزانە ماوەی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردۆتەوە سوارێز لە ئەژنۆیدا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و ماوەی ٤ تا ٦ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
بەمەش ئەو یاریزانە ئامادەی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا نابێت بەرامبەر بە یانەی ڤالنسیا لە ٢٥ی ئەم مانگە.