باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنس لیگ دیاری کرا


 ئەمرۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی ئەو یاریزانەی بڵاوکردەوە کە بە باشترین یاریزانی هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەکان دیاری کراوە.
دوای بە کۆتا هاتنی یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یۆفا بەرەسمی لۆکاس مۆرای بەرازیلی وەکو باشترینی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دیاری کردووەو خەڵاتی ئەم هەفتەی پێدراوە.
مۆرا توانی پێش هەریەکە لە  ویناڵدۆم و سیسۆکۆ و ئارنۆڵد بکەوێت و خەڵاتی باشترین بباتەوە.
دیاریکردنی مۆرا بە باشترین دوای ئەوە دێت ئەو یاریزانە توانی ٣ گۆڵ لە ئەجاکسی هۆڵەندی بکات و یانەکەی بۆ یاری کۆتایی سەربخات.



PM:07:34:10/05/2019