مەلا عەلی کەڵەک کەسایەتی ئاینی ناسراو کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ کانی هەڵەبجەیی بێژەری کەناڵی رووداو دەرکەوتبوو، روونکردنەوە دەدات و دەڵێت " وێنەکە دەستکاری کراوە".
مەلا عەلی کەڵەک لە روونکردنەوەیەکدا " له‌په‌راوێزی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌نده و راگه‌یاندكار خاتوو كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،كه‌زۆرێك پێیان وایه ئه‌م وێنه‌یه نه‌شیاوه‌و نه‌ده‌با وێنه‌كه‌م له‌گه‌ڵی بگرتبا".
ناوبراو لەدرێژەی روونکردنەوەکەیدا دەڵێت "به‌نسبه‌ت خاتوو كانی به‌ر له‌هه‌موو شتێك وه‌ك كچی خۆم سه‌یری ده‌كه‌م و پێم وایه زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆر له‌م وێنانه كراوه و ده‌سكاری وێنه‌كه كراوه و فۆتۆشپه". هەروەها دەشڵێت "وێنه راسته‌قینه‌كه دیاره كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قۆڵی له قۆڵم ههڵنهكێشاوه والله بوختانم بۆكراوەو، ده‌ڵێم ئه‌و وه‌ك كچم وایه ئه‌گه‌ر سه‌ریشی ماچ بكه‌م وه‌ك كچ و باوكێكه نه‌زیاتر".
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ئەوەش دەخاتەروو "به‌نده نزیك (30)ساڵه له‌خزمه‌تی خه‌ڵكیم زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌ردانم ده‌كه‌ن كچ و ئافره‌تانن، هه‌میشه به‌چاوی دایك و خوشكم سه‌یری هه‌مووانم كردوه چونكه له‌ئیمان و نه‌فسی خۆم زۆر دڵنیام، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه ته‌نانه‌ت قسه‌یه‌كیشمان نه‌هاتۆته سه‌ر".
لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی کەناڵی رووداودا کە کانی هەڵەبجەیی لەگەڵ مەلا عەلی کەڵەک کردبووی و دواتر وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بووە جێگای مشتومڕی زۆرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.