کەشناسی عێراق هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەهێزی راگەیاند

كه‌شناسی عیراق هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەهێزی بۆسەر ناوچەکە راگەیان کە لە رۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەکات و بەرزترین پلەی گەرماش لە بەسرە دەبێت و دەگاتە ٤٥ پلەی سلیلیزی.

مه‌حمود عه‌بدولـله‌تیف، سه‌رۆكی‌ پێشبینیكه‌ران له‌ ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی عیراق رایگەیاند، رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 15ی ئایاری 2019، بەهۆی كاریگه‌ری‌ نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزیی گه‌رما شەپۆلێکی گەرمای وەرزی کە بە"هیندی‌ مۆنسۆن" ناسراوە روو لە عێراق دەکات و پله‌كانی‌ گه‌رماش بەرزدەبنەوە بۆ سەرو  40 پله‌.

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو بەرپرسەی کەشناسی عێراق، به‌رزترین پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ به‌غدا 41 پله‌ و له‌ موسڵ 40 پله‌ و له‌ به‌سڕه‌ 43 پله‌ی سیلیزی ده‌بن،هەروەها رۆژی‌ دواتریش پله‌كانی‌ گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه‌ و له‌ به‌غدا ده‌گاته‌ 43 پله‌، له‌ موسڵ 41 پله‌ و له‌ به‌سڕه‌ش 45 پله‌ ده‌بێت".

سه‌رۆكی‌ پێشبینیكه‌ران له‌ ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شەپۆلی گەرمایەش وه‌رزییه‌ و به‌درێژایی‌ هاوین به‌رده‌وام ده‌بێت


AM:10:30:11/05/2019