یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تەواوی بڕیاری فرۆشتنی نۆ یاریزانی داوەو لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو دەستبەرداریان دەبێت.
رۆژنامەی سپۆرت ئەمرۆ شەممە بڵاویکردۆتەوە، بەرشەلۆنە دەستبەرداری هەریەکە لە مۆرێلۆو ئارادا تۆران و بواتینگ و ڤێرمالینو دینس سوارێز و گۆمێز و سیلیسن و رافینیاو ماڵکۆم دەبێت.
بەڵام یانەکە هیچ بڕە پارەیەکی لە فرۆشتینی ئاردا تۆران و مۆرێلۆو ڤێڕمالین و بواتینگ دەست ناکەوێت، چوونکە گرێبەستیان کۆتایی هاتووە لەگەڵ یانەکە.
دوای شکستەکەی بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ، یانەی بەرشەلۆنە گۆڕانکاری گەورە دەکات و چەند یاریزانێکی نوێش دەگوازێتەوە.