ئەمڕۆ شەممە ١١ئ ئایاری ٢٠١٩ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دۆڵی سۆی باپیر و گەرووی كەوەرتیان لە دەڤەری برادۆست-ی سەربە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد .
بەپێی زانیارییەکان بۆردومانەکە زیانی گیانی بە دانیشتوانی سنورەکە نەگەیاندوە بەڵام زیانی بە ڕەزوباخەکانی هاوڵاتیان و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.
بەهۆی بۆردمانەکەوە ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتیان و گوندنشینانی سنورەکە دروستبووە.