کەسایەتییەکی کۆمەلآیەتی ناسراوی لوبنانی کۆچی دوایی کرد

کەسایەتی دیاری کۆمەلآیەتی و ئاینی ناسراوی لوبنانی  (به‌تریرك مار نه‌سڕوڵڵا سه‌فیر) ئەمڕۆ ١٢ی ئایار لە لوبنان کۆچی دوایی کرد.

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكرده‌وه‌ گەورە پیاوی ئاینی لوبنان
 مار نه‌سروڵڵا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئایار لەتەمەنی ٩٩ ساڵیدا  نه‌خۆشخانه‌ کۆچی دوایی کرد.

ئەم کەسایتیە ناسراوە میدیاکانی لوبنان ئاماژە بۆ ژیانی دەکەن کە 
له‌ ١٥ی ئایاری 1920 له‌شاری كه‌سه‌ره‌وان له‌دایكبووه‌. خوێندنی فه‌لسه‌فه‌و ئایینی مه‌سیحی تەواوکردووە، وەک کەسایەتییەکی ئاینی ناوچەکەو جیهانیش ناسراوە، له‌ ساڵی ١٩٨٦دا  وه‌كو به‌تریرك ده‌ستنیشانیان كردووه‌و بووه‌ته‌ 76ه‌مین به‌تریركی مه‌سیحییه‌كان.



AM:09:01:12/05/2019