هونەرمەندێکی ناسراوی دانیشتووی هەولێر کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی بە ڕەگەز تورکمان جاسم لەتیف، کە دانیشووی هەولێرە، دوێنێ شەو لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە هەولێر كۆچی دواییكرد.
 
ئەو هونەرمەندە گۆرانیبێژە چەند ساڵێکە نەخۆشەو شەوی رابردوو لە هەولێر کۆچیی داوایی کرد. 

ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی، عارەبان، لە نزیک مزگەوتی (شێخی چۆلی) لەدایک بووە، هەر بەگەنجێتی وەک کەسێکی دەنگ خۆش دەرکەوتووە، لە ساڵی ١٩٦٣ دا یەکەم گۆرانی خۆی لە رادیۆی تورکمانی لە بەغدابڵاوکردۆتەوە، لەو دەمەوە تا کۆچکردن خاوەنی چەندین گۆرانیی توركمانییە.

لە نێو هونەرمەندانی هەولێرو کەرکوکدا، بە یەكێك لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكانی توركمانی دادەنرێت.

جاسم لەتیف بەهۆی نەخۆشیەوە، ماوەی چەند ساڵێکە دۆخی ناجێگیرەو دوێنێ شەممە بەنەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٥ ساڵدا کۆچی دوایی کرد.



AM:10:36:12/05/2019