عێراق...تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 3ی ناوەندی دواخرا

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند بڕیاردرا تاقیكردنەوەكانی پۆلی 3ی ناوەندی بۆ دوای پشووی جەژنی رەمەزان دوابخرێت و هۆكاری دواخستنەكەش ئاشكرادەكرێت.

فراس محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، هەرچەندە بڕیاربوو تاقیكردنەوەكانی نیشتیمانی پۆلی 3ی ناوەندی لەسەرتاسەری عیراق لە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، بەڵام دواخرا.

وتیشی "وەزارەت بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 3ی ناوەندی بۆ ڕۆژی 11ی حوزەیران، كە دەكاتە دوای پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەوەش بۆ زیاتر ئامادەكاری خوێندكاران بۆ تاقیكردنەوەكان و پێدانی هەلی مەشقكردنی زیاترە پێیان".

بەوتەی فراس محەمەد، بڕیارەكە تەنها ئەو پۆلە دەگرێتەوە، بەڵام پۆلەكانی 6ی سەرەتایی و 6ی ئامادەیی گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.



PM:01:19:12/05/2019