دادگای سلێمانی لەسەر دانپێدانانی تۆمەتبارانی نەوەی نوێ هاتە دەنگ

وتەبێژی دادگای سلێمانی لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دانپێدانانی تۆمەتبارانی نەوەی نوێ هاتە دەنگ و ڕایگەیاند "لە ھیچ یاسایەکدا نییە تۆمەتباران دانپێدانانیان بە ئاشکرا بڵاوبکرێتەوە و دادگا لە بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان ئاگادارنەکراوەتەوە".

وتەبێژی دادگا ئەوەشت خستەروو، تۆمەتبارەکان بەفەرمانی دادوەر دەستگیرکراون، بەڵام دادگای سلێمانی ئاگای لە بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆتە نییە.

ئاماژەشی بەوەکرد "کەسوکاری تۆمەتباران دەتوانن بیانبینن.وە پەیوەندیان بە ئاسایشی سلێمانیەوە کردوە سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی تۆمەتبارەکان بەڵام ڕەتیانکردوەتەوە ".
 
ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی  ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دانپێدانانی تۆەتبارانی نەوەی نوێی بڵاوکردوەتەوە، و کاردانەوەی لێکەوتەوە.


PM:04:46:12/05/2019