یانەی مانچستەرسیتی بووە پاڵەوانی ئینگلتەرا


یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە هەفتەی کۆتایی خولەکە، نازناوەکەی بە سوودی خۆی یەکلایی کردەوەو توانی ٤-١ شکست بە یانەی برایتۆن بهێنێت.
لە هەفتەی کۆتایی و ٣٨ی خولەکە، یانەی مانچستەرسیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی برایتۆن و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٤-١ لێ بباتەوەو بۆ جاری دووەمی لەسەر یەک نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
چوار گۆڵەکەش، ئەگوێرۆ و لاپۆرت و  مەحرەز و گۆندۆگان تۆماریان کرد.
یانەی مانچستەرسیتی ژمارەی خاڵەکانی بووە ٩٨ خاڵ و بووە براوەی نازناوەکە.
لە دووەم یاریدا یانەی لیڤەرپۆڵی رکابەری هەرچەندە ٢-٠ لە وڵڤەرهامپتۆنی بردەوە، بەڵام دووەمی پێبڕاو نەیتوانی نازناوەکە بەدەست بهێنێت.
هەردو گۆڵەکەش مانی تۆماری کرد.
یانەی لیڤەرپوڵ توانی ٩٧ خاڵ کۆبکاتەوەو دووەمی بەدەست بێنێت.
هەردو یانەی چێڵسیو  تۆتنهام گەیشتە خولی یانە پاڵەوانەکان و پلەکانی سێیەم و چوارەمیان بەدەست هێنا.



PM:07:53:12/05/2019