لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ بۆ داخستنی چەند کەناڵێکی ئاسمانی دەدرێت

پەرلەمانتارانی لیژنەی رۆشنبیری و راگەیەندن لە پەرلەمانی عێراق داوا لە حكومەت دەکەن پەخشی چەند كەناڵێكی تەلەفزیۆنی لە رەمەزاندا  رابگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دست سپی کەوتووە تیایدا لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە پەرلەمانی عێراق داوایان لە كەناڵە ئاسمانییەكان كردووە، ژە ئەو بەرنامانە پەخش نەكەن كە لەگەڵ نەریتی كۆمەڵگە و رای گشتی عێراقییدا ناگونجێن، بەتایبەتیش ئەو بەرنامانەی كە حورمەت و پیرۆزی مانگی رەمەزانیان لەبەرچاو نەگرتووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، لیژنەکە داواشیكردووە كە گرنگە بەرنامەكان بەرلەوەی پەخش بكرێن، بخرێنە بەردەم لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ ئەوەی رەزامەندیان لەسەر بدرێت و پاشان پەخش بكرێن.


PM:11:20:12/05/2019