"ئەگەر هەیە بەغدادی لە ناوچەیەکی پارێزراوی ئەفغانستان بێت"

شارەزەیەکی بواری ئەمنی لە پاکستان شوێنی‌ ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەگەری هەیە بەغدادی لە ناوچەیەکی پارێزراوی ئەفغانستان بێت".

شارەزایەکی بواری ئەمنی لە پاکستان شوێنی‌ ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" بەغدادی عیراق و سوریای جێهێشتوە و پێدەچێت لە ئەفغانستان بێت".

زەید حەمید، بونی ئەبوبەکر بەغدادی لە پاکستان دەگەرێنێتەوە بۆ ئەو کەرەستانەی‌ لە ڤیدیۆکەی‌ بەغدادیدا دەردەکەون وەک فەرشەکەی‌ ژێری و پشتییەکانی لایەوە و چەکەکەی.

بەشێک لە چاودێران لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆکەی بەغدادی کە لەلایەن دامەزراوەی"فورقان" بۆ پڕوپاگەندەکانی رێکخراوی داعش لە تێلیگرام بڵاوکرابووە، هەمان قسەیان کردبوو.

ئەبوبەکر بەغدادی ناوی تەواوی "ئیبراهیم عەواد ئێبراهیم عەلی بەدری سامەڕائییە" سەرۆکی رێکخراوی تیرۆرستی داعشە لە عیراق و شام، ساڵی ١٩٧١ لە نزیک قەزای سامەڕای سەر پارێزگای سەلاحەدین لە دایک بووە.


PM:02:28:13/05/2019