"سپی" ووردەکاری دورخستنەوەی ژمارەیەک فەرمانبەری یەکێتی لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ئاشکرادەکات

بەپێى نووسراوێکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک فەرمانبەر بە میلاکاتەوە لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە بۆ وەزارەتەکان دەگوازرێنەوە.

بە پێی نووسراوەکە کە لە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە دەرچووە و واژۆی نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە، بڕیاردراوە ٢٨ فەرمانبەر بگوازرێنەوە کە زۆرینەیان یەکێتین.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند بەشێک لەو کەسانە پلە تایبەتن و خانەنشین دەکرێن هەندێکیشیان بۆ وەزارەتەکان بگوازێنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد لەناو ئەو ۲٨ فەرمانبەرەدا ژمارەیەکی زۆر کەمیان پارتین و زۆربەی سەر بەیەکێتی نیشتیمانی کوردستانن.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم  لە پەرلەمان بەڕێوە نەچووە کە بڕیارە جێگرێکی لە پشکی یەکێتی و جێگرێکی لە پشکی گۆڕان هەبێت.




PM:04:55:13/05/2019