پەیوەندی ناڤاس و ریاڵ مەدرید کۆتایی دێت


راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئەمرۆ بڵاویان کردەوە، پەیوەندی نێوان ناڤاسی گۆڵپارێزی کۆستاریکی و یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی هاتووەو ئەو گۆڵپاریزە لە کۆتایی ئەم وەرزە لە یانە شاهانەییەکە دەروات.
رۆژنامەی مارکا ئاشكرای کردووە، یانەی ریاڵ مەدرید ناڤاسیان ئاگادارکردۆتەوە کە وەرزی داهاتوو لە پێکهاتەی سەرەکی دووردەخرێیتەوەو  یەدەگی  کۆرتوا دەبیت.

رۆژنامەکە نوسیویەتی ئەو گۆڵپارێزە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆتا یاری کۆی ئەنجام دەدات و  پەیوەندی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتایی دێت.



PM:07:50:13/05/2019