ڤیدیۆ.. ئاوات بۆکانی داوایەک ئاڕاستەی شیروان عەبدوڵڵا دەکات

هونەرمەندی گۆرانیبێژی  ناوداری میللی ئاوات بۆکانی دوا لە شیروان عەبدوڵڵا دەکات کە بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک  شیروان عەبدوڵڵا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە کە تیایدا ئاوات بۆکانی دەردەکەوێتو  پەیامێکی ئاڕاستەی هونەرمەند شیروان عەبدوڵا دەکات.

لە پەیامەکەیدا بۆکانی دەڵێت "ئەو پەڕی خۆشەویستی و برایەتیم بۆ هونەرمەندی بەتوانا و خۆشەویستی هەرچوارپارچەی کوردستان  بولبولی گەل، کاکە شیروان عەبدوڵڵا هیوادارم دوربی لەدەردوبەڵا، وەک خەڵکی سلێمانی دەڵێت مامۆستاگیان، کاکە وەرەوە کەس بۆی نییە بێتە ئەم بەینەوە، وەرەوە با ساحەکە کۆنتڕۆڵ بکەینەوە".

شیروان عەبدوڵڵا لەساڵی ١٩٧٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە،لە ساڵی ١٩٩٢وە دەستی بەکاری هونەری کردووەو یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییە دیارەکان و هەوادارێكی زۆری هەیە، ساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستانی جێهێشت و ئێستاش لە ئەڵمانیا دەژی. هەروەها  ئاوات بۆکانیش یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللییە دیارەکانی کوردستان و هەوادارێکی زۆری هەیە، چەند ساڵێکە لەوبوارەدا دەرکەوتووە، جگە لە گۆرانیوتن لە ئاهەنگ و دانیشتنە تایبەتەکاندا، چەندین بەرهەمی گۆرانی تۆمارکراوی هەیە. 




PM:11:34:13/05/2019