پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەنێت، بهرنامهی حكومهتی ئیتیحادی بۆ بهگژداچوونهوهی گهندهڵی ھهرێمی كوردستانیش دهگرێتهوه.
رابون مهعروف ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق له فراكسۆنی نهوهی نوێ رایگهیاند، لە رێکەوتی (١٢ ی ئازاری ٢٠١٩) فراکسیۆنی ئێمە لە پەرلەمانی عێراق، بە نامەیەکی فەرمی داوامان لە سەرۆك وەزیرانی حکومەتی ئیتیحادی، بەڕێز عادل عەبدولمەھدی، کرد کە بەرنامەی حکومەتەکەی بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە کە نقوم بوە لە گەندەڵیدا، بە تایبەتی لە دۆسیەی نەوت و گازدا.
وتیشی، داوامان لە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی حکومەتی ئیتیحادی کرد، کە بەدواداچون بۆ گرێبەستەکانی حکومەتی ھەرێم لە بواری نەوت و گاز، بە تایبەتی گرێبەستی بیست ساڵە لەگەڵ گروپی کۆمپانیاکانی پێرڵ پترۆلیۆم (دانا گاز) بکەن کە لە پشتەوەی پەرلەمانی کوردستان گرێدراون.
رابون مەعروف ئاماژەی بەوەشکردووە رێکەوتی (٦ ی مایسی ٢٠١٩) نوسینگەی سەرۆك وەزیران بەڕێز عادل عەبدولمەھدی وەڵامی نامەکەی ئێمەی داوەتەوە کە بەرنامەی حکومەتی ئیتێحادی بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی ھەمو عێراق دەگرێتەوە بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ راشیگەیاندووە لێرەوە ھەموان دڵنیا دەکەینەوە، کە کۆڕنە بە کۆڕنە و شوێن بە شوێن بە دوای دۆسیەکانی گەندەڵیدا دەچین و ئەمە بەڵێنێکە بە خوا و خەڵکمان داوە و بەردەوام دەبین!