نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل لەو بەرهەمە بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
  
بەپێی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ڕێژەی لەسەدا 0.1 بەرزبوەتەوە گەیشتوەتە  70.30 دۆلار.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بە بەراورد بە نرخی پێشوتری بەڕێژەی لەسەدا 0.1 دابەزیوە و بە 61.11 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەرێتەوە بۆ بەردەوامی ئاڵۆزی لە گفتوگۆ بازرگانیەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین.



AM:09:00:14/05/2019