پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند بەهۆی سکاڵای هاوڵاتیانەوە دەستیانگرتووە بەسەر 31 ماتۆڕسكیلى بێ سه‌ره‌تا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" نێردراوه، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "پاش تۆماركردنی سكاڵای هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر زیادبوونی ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تاو بێزاركردنیان، له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ به‌هاوكاری پۆلیسی هاتوچۆی سنوره‌كه، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 12 ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت".
ئەوەشهاتووە "هاوكات له‌چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرونی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی دووكان، به‌هاوكاریی ئاسایش‌و پۆلیسی هاتوچۆی سنوره‌كه، تونرا ده‌ستبه‌سه‌ر 19 ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیاییشی دایە هاوڵاتیان، هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تا كه بوونه‌ته هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان.