دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی جی 20 ، كه مانگی داھاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو سه‌رۆكی روسیا و چین كۆده‌بێته‌وه و ڕوسەکان دەڵێن ھیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه نییه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه وابڕیاره دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی جی 20 ، كه مانگی داھاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌گه‌ڵ ھه‌ردوو سه‌رۆكی روسیا و چین كۆده‌بێته‌وه.
راشیانگه‌یاندوه، تره‌مپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كۆتایی مانگی حوزه‌یران له‌په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی جی 20 دا له شاری ئۆساكای ژاپۆن به‌جیا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا‌و چی جین بینگ سه‌رۆكی چین كۆده‌بێته‌وه، كه‌ماوه‌یه‌كه ئاڵۆزی كه‌وتوه‌ته نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو ئه‌و دوو وڵاته.
ئه‌گه‌رچی دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاندووه ھیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه نییه و ھیچ رێككه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌كراوه ، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری به‌رێوه‌چونی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی نێوان ترامپ و پوتن ده‌بێت له‌دوای كۆتاییھاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆبه‌رت مۆله‌ر سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانی روسیا له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016 ی ئه‌مریكادا.