سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ڕایگەیاند لێكۆڵینه‌وه لە گواستنەوەی فەرمانبەرە یەکێتیەکانی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت و دەشڵێت "جێگای سه‌رسوڕمانه".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی له ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌ڵێت: ئه‌و بڕیاره كوت و پڕ بووه و بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو و وه‌ك كاردانه‌وه‌ش به كارێكی باشمان نه‌زانیوه، چونكه ده‌بوایه چاوه‌ڕوان بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆری نه‌ماوه سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم سوێندی یاسایی بخوات و ده‌ستبه‌كاربێت.
پیره، ده‌شڵێت: ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم ده‌ستبه‌كار ده‌بوو ده‌توانێت له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی خۆی دابنیشن له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن یان نه‌یكه‌ن.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كرێت و پێیوایه به‌مزووانه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌نجامی ده‌بێت.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی ئه‌و بڕیاره له‌م كاته‌دا دراوه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ش جێگای سه‌رسوڕمانه بۆ ئێمه.
باس له‌وه ده‌كات "وه‌ك سه‌ره‌تا ئه‌م بڕیاره له ڕووی یاساییه‌وه گونجاو نییه و جێگای ڕه‌زامه‌ندی یه‌كێتی نییه، جا بۆ دۆسێكانی تری وه‌ك پێكه‌وه ژیانی سیاسی و به‌شداری و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا دواتر پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، وه‌ك ده‌گوترێت بۆ هه‌ر ڕووداوێك قسه‌ی خۆمان ده‌بێت".