وەزارەتی دارایی لەسەر خانەنشینی پلە باڵاکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە واژووی رێباز حەملان وەزیر روونکردنەوەیەک لەسەر مووچەی خانەنشینانی بڵا بڵاودەکاتەوە.

بەپێی ئەو نوسراوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتەکە کراوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە دەقی دووەم لە یاسای خانەنشینی خاوەن پلەباڵاکان، ژمارە 36ی ساڵی 2004، زۆر ڕوون و ئاشکرایە و پێویست بە هیچ شیکردنەوەیەک ناکات و پێویستە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".

وەزارەت روونکردنەوەی زیاتر دەدات دەڵێت " واتە ئەگەر فەرمانبەری پلە باڵا تەمەنی 64 ساڵی تەواو کرد، خانەنشین دەکرێت".

بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێن، خانەنشینكردنی پلەباڵاكان هەر یەک لە بریكاری وەزارەت، پارێزگار، راوێژکار، بەڕێوەبەری گشتی، شارەزا، سەرۆك و ئەندامانی ئەکادیمیای کوردی، سەرۆكی زانكۆ یان ئەوانەی پلەی تایبەتیان هەیە، دەگرێتەوە.



PM:07:43:14/05/2019