بەڕێوەبەرێکی بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات کە نووسراوی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەرکراوە.
عابد مزوری، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: "نووسراوی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەرکراوە و سبەی چوارشەممە نووسراوی تەمویلەکه بۆ ئێمە دێت، ئێمەش پارەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکەین".
هەموو مانگێک حکومەتی ناوەندی بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە دەنێرێت كە كۆی پارەكە دەكاتە 522 ملیار دینار.