رەغدە، لەسەر لەژیاندا مانی سەدام حسێنی باوکی هاتە دەنگ

رەغدە کچی سەرۆکی پێشووی عێراق. سەدام حسین لەسەر ئەو هەوالآنە قسە دەکات کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە باوکی لە ژیاندا ماوە.

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر، رەغدە سەدامی حسێن ئەو هەوالآنە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن سەدامی باوکی لە ژیاندا ماوە.

رەغدە رۆژی دوو شەممە رایگەیاند" ئەو هەوالآنەی باس لەوە دەکەن سەدامی باوکم لەژیاندایە دوورە لەراستیەوەو، ئەو زانیاریانەی دراونەتە پاڵ من، راستنین ".

لە چەند رۆژی رابردوو لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان، بەناوی رەغدەی کچی سەدامەوە هەواڵی نەمردنی سەدام و مانی لە ژیاندا بلآوکرایەوە، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە رەغدە رۆژانە لەرێگای تەلەفونەوە پەیوەندی پێوەدەکات.

 ڕەغدە سەدان حسێن کچە گەورەی سەدامەو لەدوای لە سێدارەدانی باوکیەوە، ناوبراو وەک دەمڕاستی بنەماڵەکە هەڵسوکەوت دەکات و لێدوان بۆ میدیاکان دەدات.



PM:09:51:14/05/2019