سبەی عادل عەبدولمەهدی سەردانی تورکیا دەکات

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سبەی سێ شەممە بەسه‌ردانێكى ره‌سمى دەگاتە تورکیا و لەگەڵ ئۆردوغان و بەرپرسانی ئەو ولآتە لەسەر چەند رێککەوتن و کێشەی نێوانیان کۆدەبێتەوە.

 سایتى (ئه‌سرار نیوز) لە هەواڵێکدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، پرسى سه‌ره‌كى ئەو سەردانە تاوتوێده‌كرێت دۆسیه‌ى ئه‌و سكاڵایه‌یه‌ كه‌ به‌غدا دژى ئه‌نقه‌ره‌ تۆمارى كردووه‌، هەروەها دۆسیەی هەناردەی نه‌وتى هه‌رێم له‌و سكاڵاكه‌دا كه‌ له‌ دادگاى فره‌نسا له‌ دژى حكومه‌تى توركیا  تۆماركراوه‌ حكومه‌تى عێراق داواى 26 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوو ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و به‌هه‌ده‌ردانه‌ى له‌ نه‌وتی هه‌رێمدا هه‌یه‌.

هەروەها هاتووە، عه‌بدولمه‌هدى هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنێك ده‌كات ده‌رباره‌ى به‌شه‌ ئاوى پێویستى عێراق و پاراستنى ئاسایشى ئاوى عێراق له‌ كاریگه‌رى به‌نداوى ئه‌لیسۆ بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك، كۆتایى هێنان به‌ بونى سه‌ربازى توركیا له‌ باشیك یەکێکە لە تەوەرەکانی تر.

چاودێران پێیانوایە پرسی بنکەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق یەکێک دەبێت لە پرسەکانی تر نێوان ئەو دوو ولآتە کە لەلایەن تورکیاوە دەوروژێنریت.




PM:10:45:14/05/2019