خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەم هەفتەیە

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەمڕۆش موچەی ئەم شوێنانەی خوارەوە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی وئابووری بە سپی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩، مووچەی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی داد و کەمئەندامان دابەش دەکرێت".

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی پێنجشەممە 16ی ئایاری 2019، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن و رەگەزنامە دابەشدەكرێت".


AM:10:08:15/05/2019