حاكم شێخ لهتیف، پەرلەمانتاری پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنەی توند لە سەرۆککۆماری عێراق دکتۆر بەرهەم دەگرێت و دەلێت"سهرۆك كۆمار بۆ كورد سودی چییه كاتێك هێرش دهكرێته سهر كوردانی رهسهنی گوندی پهڵكانه و بههاوكاری سوپای عیراق هیچ ههڵوێستێكی نیه".
حاكم شێخ لهتیف پەرلەمانتاری پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و یەكێك لە ئەندامانی نوسینەوەی رەشنوسی دەستوری عێراق لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسیوێتی "ئەمڕۆ بەنوێژی نیوەڕۆ عەرەبی ھاوردە کە ھەمویان قەرەبویان وەرگرتۆتەوەونێردراونەتەوە شوێنی ئەسڵی خۆیان ،ھێڕشیان کردە سەر کوردانی ڕەسەنی گوندی پەلکانە بەھاوکاری سوپای عێراق ،نەمان دی سەرۆک کۆماری پارێزەری دەستور نەک بێتە گوندەکەو پێش بەو تەعریبە بگرێت".
دهشڵێت "بەڵکو نەماندی تەنانەت ھەڵوێستێکی ڕاگەیاندنیشی ھەبێت،لەکاتێکدا بۆ کارەساتی پاپۆڕەکەی موسڵ خۆی گەیاندە ئەوێ کە ھیچ پێویستی نەدەکردو ئیشی ئەویش نەبوو ئیشی سەرۆک وەزیران بوو سەرۆک وەزیران پێش ئەو چوبوو ھەموو کارە پێویستەکانیشی کردبوو، چونکە ئەوە کارەسات بوو پێویستی بەکاری تەنفیزی بوو ،نەک پێشێل کاری دەستور".
حاكم شێخ لهتیف ئەوەشی نوسیووە، "دیارە سەرۆک کۆمارەکانی تریش شتێکی ئەوتۆیان نەکردوە بۆ نمونە لەسەردەمی سەرۆک کۆماری پێشوش کوردانی دووز ئیبادەکران سەرۆک ھەرفزەشی لێوە بێت،لە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە ڕۆژانە سوکایەتی بە کوردان دەکرێت و دەردەکرێن و ڕاوەدودەنرێن لە ناوچە جێناکۆکەکان ھەموو لەگەڵ مامۆستا حەسیب قەرەداغی وتمان سەرۆک شتێ بڵێ وتی :ھەر ھیچ"