وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دواخستنی رێنمایی جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌كردنی شۆفێریی تاكسی له لایه‌ن كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕاگەیاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم لە ڕێگەی نوسراوێکەوە کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا هاتووە، بڕیارماندا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی شه‌شه‌م بڕگه‌ی (2) کە رێنمایی قه‌ده‌غه‌كردنی كاری تاكسییە له لایه‌ن كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه تاوه‌كو 2019/9/1.
لە ماوەی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی ده‌كردبوو كه كاری تاكسی له 2019/6/1وه له كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕیاره‌ی درێژكرده‌وه و رایگەیاند کە لە 2019/9/1وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
هاوکات بەهۆی دەرکردنی ئەم بڕیارەوە نرخی تەکسی لە بازاڕەکاندا دابەزیوە نیگەرانیی بەشێک لە شۆفێرانی تەکسی و ئەو کەسانەی لێکەوتووەتەوە کە مامەڵە بەو ئۆتۆمبێلانەوە دەکەن.