بۆ یەکلایی کردنەوە پۆستەکان کۆبوونەوەی مەکتەی سیاسی یەکێتی دواخرا

کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەمەبەستی یەکلا کردنەوەی پۆستەکان کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەرێوەبجێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سپی راگەیاند" بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانیان پۆستی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان کۆببێتەوە، بەڵام کۆبونەوەکە دواخرا.

وتیشی، هۆکاری دوا کەوتنی کۆبونەوەکە بۆ نەبوونی هیچ رێککەوتنێک لە نیوان ئەندامانی حزبەکە دەگەرێتەوە لەسەر پۆستەکان بۆیە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

جێی ئاماژەیە هەریەک لە (قادر حەمە جان، ئەرسەلان بایز، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و عیماد ئەحمەد" کاندید بوون بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم، بەڵام دوو کاندیدی یەکەم کە "قادر حەمە جان، ئەرسەلان بایز" لە وەرگرتنی پۆستەکە کشانەوە و هەریەک لە" جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و عیماد ئەحمەد" کاندیدی بەهێزن بۆ ئەو پۆستە، هەروەها بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش  هەریەک لە "بێگەرد تاڵەبانی و رێواز فایەق" کاندیدن، بەڵام تا ئێستا ئەوانیش یەکلا نەبونەتەوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:40:15/05/2019