ئەمڕۆ ١٥ ی ئایار ھێزە سەربازییەكانی توركیا هێرشیان کردۆتە سەر
ئامێدی، لەشەڕێکیشدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە فڕۆکەیەکی هەواڵگری تورکیا لە ناوچەی ئامێدی کەوتۆتە خوارەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥ ئایار، فڕۆکەیەکی هەواڵگیری تورکیا لە ئامێدی کەوتە
خوارەوە، بەوهۆیەوە تورکیا ناوچەکانی ئامێدی بۆردوومان کرد، وەک میدیاکان ئاماژەی بۆ دەکەن هۆکاری ئەو بۆردومانە بۆ ئەوەیە پاشماوەی ئەو فڕۆکە هەواڵگیریە نەکەوێتە دەستی گەریلاکانی هەپەگە.
تورکیا ناوبەناو بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر هەرێم و لە وەرزی بەهاردا شەڕی نێوان لایەنی تورکی و گەریلاکانی پەکەکە لە باکور و لە هەرێمی کوردستان توندتر دەبێتەوە.