پەرلەمانی کوردستان: دەبێت سنورێک بۆ دەستدرێژی کردنە سەر کورد دابنرێت

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند"پێویستە سنورێک بۆ هێرشکردنە سەرناوچە کوردنشینەکان دابندرێت".

له‌ كۆنفرانسێکى ڕۆژنامه‌نوسیدا جوان یونس سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان ڕایگەیاند" بەهۆی ئەو هێرش و هەڕەشانەی ڕووبەڕوی کوردەکان دەبنەوە دەبێت سنورێک بۆ تەعریب کردنی ناوچە کوردنشینەکان دابنرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام گوندنشینە کوردەکان ڕوبەڕوی ئەم جۆرە هەڕەشە و توندوتیژیانە دەبنەوە،ئەمە هاوتای ئەو ڕێکەوتنانەی ئەم دوایانەی نێوان هەرێم و بەغدا نییە.




PM:02:29:15/05/2019