قائیمقامی کەلار ڕایدەگەیەنێت، لە ماڵێکدا دەستگیراوە بەسەر سەدان سەتڵی ماست وشیرەمەنی بەهۆی نەبوونی مۆڵەت.
لیژنه‌ى باڵاى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامى كه‌لار لە ڕاگەیەنداروێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە تیایدا ئاماژەیان بەوە کردوەە " لەلایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى كه‌لاره‌وه لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت ئاگاداركرایه‌وه له‌وه‌ى له ماڵیكدا له نزیك مزگه‌وتى سه‌ردار جاف گارگه‌یه‌كى دروستكردنى ماست و شیره‌مه‌نى دانراوه، قایمقامى كه‌لار راسته‌خۆ له گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵا‌و سه‌رۆكى لیژنه‌كان سه‌ردانى شوێنه‌كه‌یان كرد‌و ده‌ركه‌وت له‌نێو ماڵه‌كه‌دا هاووڵاتییه‌ك به بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ماست و شیره‌مه‌نى دروست ده‌كات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دواى پشكنینى كارگه‌كه به فه‌رمانى قایمقامى كه‌لار بریاردرا ته‌واوى ماست و شیره‌مه‌نى نێو كارگه‌كه كه نزیكه‌ى هه‌شت ته‌ن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئامێروكه‌لوپه‌له‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و نموونه‌شیان بۆ پشكنین ڕه‌وانه‌ى ته‌ندروستى كرا.
هاوكات كارگه‌كه داخراو به پێى یاسا و ڕێنمایه‌كان لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كرێت.