لە گەلی عەلی بەگ لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کە دوو ئۆتۆمبیل بەیەکیاندا کێشا، پێنج کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند" لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لە هاوینەهەوای گەلی عەلی بەگ لە نێوان دوو ئوتومبێل، ۵ هاولاتی بریندار بوون".
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە درێژەی راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پێکدادانەکە لەکاتژمێر ۰ ۱ بەیانی ئەمرۆ چوارشەمە رێکەوتی ١٥ی ئایار لە رێگای گشتی هاملتۆن لە هاوینەهەوای گەلی عەلی بەگ لە نێوان دوو ئوتومبێل، لە ئەنجامدا ۵ هاولاتی بریندار بوون.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران هۆکاری ڕوداوەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ، پابەندنەبوون بە بنەماو رێساكانی هاتووچۆ و وریانەبوون و خێرای لە لێخورینەوە".