هەریەکە لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا و هۆڵندا مەشق و راهێنانە سەربازییەکانیان لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەو راگرت.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند "ئەمریکا و ئەڵمانیا مەشقی سەربازییان لە عێراق و کوردستان تا کاتێکی نادیار هەڵپەسارد".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرای دەکات،' بڕیارەکە سەرانسەری عێراق دەگرێتەوە، گەڕاونەتەوە نێو بنکەکانی خۆیان کە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانیانە، بەهۆی ئەو دۆخەیە کە هەیە لە نێوان ئەمریکا و ئێران، دەڵێن هەڕەشە هەیە لەسەریان".
لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی (ئهی ئێن پی) هۆڵهندی بڵاویکردەوە کە وڵاتی هۆڵنداش یارمەتی و مەشقە سەربازییەکانی لە سەرتاسەری عێراق راگرت.