سیستانی داوا دەکات عێراق خۆی دووربگرێت لە ناکۆکیەکانی نێوان ئەمەریکاو ئێران

عه‌لی‌ سیستانی‌ مەرجەعی باڵای شیعەكانی‌ عێراق داوا لەهەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق، دەكات، خۆیان بەدوربگرن لەگرژیی‌و ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكاو ئێران. 

سەبارەت بەململانێكانی ئێران‌و ئەمەریكا، عەبدولهادی حەكیم، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق‌و كەسایەتی نزیك لەعەلی سیستانی،  پەیامی سیستانی، بەسەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران‌و سەرۆكی پەرلەمان گەیاندوە، داوای كردوە، عێراق خۆی بەدوور بگرێت لە ناکۆکی نێوان ئەمەریکاو ئێران.

لەو پەیامەدا ئاماژە بەوە کراوە‌ گەلی عێراق بەهۆی جەنگەكانی رابردوەوە ماندوەو هۆشداریی داوە كە نابێت توشی هیچ كێشەیەكی ئاسایش‌و ئەمنیی دیكە ببێتەوە.

ئەو پەیامەی سیستانی لە کاتێکدا کە لەسەرەتای مانگی ئایارەوە ناکۆکیەکانی نێوان ئەمەریکاو ئێران رۆژبەرۆژ روو لە هەڵکشانە.



PM:08:10:15/05/2019