دۆکۆمێنت.. دادوەری ئاسایش فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی دەرکرد

فەرمانی دەستگیرکردن لە لایەن دادوەری ئاسایشەوە گشتی یەوە بۆ سەرۆکی جوولآنەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو.

بەپێی دۆکۆمێنتێک کە دەست ( سپی ) کەوتووەو بەرواری ١٤ ئایاری لەسەرە، دادوەری ئاسایشی گشتی داوا لە گشت ئەندامانی پۆلیس دەکات شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بکات.
 
لە دۆکۆمێنتەکەدا هاتووە جۆری تاوان و ماوەی یاسایی" مادەی ٢ لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن".

تا ئێستا ١١ ئەندامی نەوەی نوێ دەستگیرکراون لە ئەنجامی داوایی یاسایی ژنە پەرلەمانتاری نەوەی نوی شادی نەوزاد کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رۆژی ٢٤ ی نیسان رایگەیاند" کەسانی نزیکی شاسوار عەبدولواحید لە رێگای تەلەفونێکی نەناسراوە هەڕەشەی بلآوکردنەوەی گرتەی سێکیسیان لێکردووم".

نەوەی نوێ ئەو رێوشوێنانەی هێزە ئەمنییەکان گرتوویانەتە بەر سیاسین و پەیوەندی بەدادگاوە نییەو مەبەست لێی لاوازکردنی جولآنەوەکەیانە، ئاسایش تا ئێستا چەند روونکردنەوەیەکی بلآوکردۆتەوە جەخت لەسەر رێوشوێنە یاساییەکان دەکاتەوەو، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەنگاوەکان یاسایین.
 



PM:09:15:15/05/2019