"هه‌ڵكه‌وت زاهیر" ئاوازدانهرى ناسراوی كورد لەگەڵ خانمە هونەرمەند "دینا " وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە سەرقاڵی شکاندنی رۆژوەکەیانن.
لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام خانمە گۆرانیبێژی شۆخ دینا وێنەیەکی لەگەڵ ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت بڵاوکردوەتەوە، کە تیایدا ئەو خانمە بە جلی پۆشتەوە دەردەکەوێت و کەپێکەوە رۆژویان دەشکێنن و سەرقاڵی نان خواردنن.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەنین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوکردەوە.